وادەی گەیشتنی بەشی سێیەمی ٧٠٠ ملیارەکە ئاشکرا دەکرێت



جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ سودانی قسەمان کردووە و پێی وتین تا 1ی 12 بەشی سێیەمی ٧٠٠ ملیارەکە دەگاتە هەرێم.

مەریوان قەرەنی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە پێگەی تایبەتی خۆت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق،لەبارەی هەمواركردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق و چارەسەركردنی كێشەی (نەفەقاتی فعلی) كە بۆتە هۆكاری نەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە وتین” نامەكانمان بەدەست گەیشتووە و كاریشمان لەسەر كردوون، بابەتی هەمواركردنەوەی یاسای بودجە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدایە و ئێمە هیچ مانعاتێكمان نییە ئەگەر ئەو بڕگەیە هەموار بكرێتەوە و چارەسەری ئەم بابەتە بكرێت، بەڵام ئێمە دەسەڵاتی جێبەجێكردنین و هەمواركردنەوەكەش لەدەست دەسەڵاتی یاسادانانە و هەر یاسایەك دەربكەن و هەمواری بكەنەوە، ئێمە جێبەجێی دەكەین”.

لەبارەی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ و بەردەوامبوون لەسەر ناردنی قەرزی سێ مانگ سوودانی پێی وتون، كە بابەتی بڕیاردان لەسەر بەردەوامبوون لە ناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ سێ مانگی دیكەش جگە لەو سێ مانگەی بڕیاری لێ دراوە، لەدەست ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و لەدەست خودی ئەودا نییە.

مەریوان قەرەنی نووسیویشیەتی”سودانی پێی وتین كە ئەو پارەیەی لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە دیاریكرابوو تا بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرن زۆر كەمترە لە پێویستیی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە و تەنانەت وتی كە ئەو 700 ملیار دینارەشی دیاریكراوە، هێشتا كەمترە لەو پارەیەی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە پێویستیەتی”.

هەروەها جەختی كردەوە كە لایەنەكانی راسپاردووە و تا ڕۆژی 1ی 12ی 2023، بەشی سێیەمی ئەو 700 ملیار دینارە دەنێرن كە پێشتر بڕیاری ناردنیان دابوو.

بەهۆی لافاوەوە بەرگری شارستانی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
پێشت بەهۆی لافاوەوە بەرگری شارستانی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەك لەناو سلێمانی دەستپێدەكاتەوە
دواتر دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەك لەناو سلێمانی دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار