دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی یەك لەناو سلێمانی دەستپێدەكاتەوە



دابەشكردنی نەوتی ئەمساڵ لە مەڵبەندی 10 كۆتایی دێت و بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا لە سنووری مەڵبەندی یەك دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دەستپێبكاتەوە.

تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەشكردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی 10 لەناو شاری سلێمانی بەردەوامە و لەم هەفتەیەدا كۆتایی دێت.

ڕاشیگەیاند، لە دەرەوەی شار و لە سنووری قەزا و ناحییەكانیش دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و بەپێی ئەو بڕە نەوتەی بەدەستیان دەگات دابەشی دەكەن.

وتیشی، “لەدوای مەڵبەندی 10ی ناوشار، لە سنووری مەڵبەندی یەك دەست بە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دەكەنەوە و پێدەچێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەستپێبكات”.

سەبارەت بە هاتنی نەوتی عێراقی و نرخەكەی سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێك لە عێراقەوە بەدەستیان نەگەیشتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە حكومەتی عێراق نەوت بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بنێرێت، كە بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 60 بۆ 65 هەزار دینار وەردەگیرێت بەو پێیەی حكومەتی عێراق ڕەزامەندی داوە بەرمیلی بە 60 هەزار دینار بینێرێت.

وادەی گەیشتنی بەشی سێیەمی ٧٠٠ ملیارەکە ئاشکرا دەکرێت
پێشت وادەی گەیشتنی بەشی سێیەمی ٧٠٠ ملیارەکە ئاشکرا دەکرێت
 حکومەتی هەرێم بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا
دواتر  حکومەتی هەرێم بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا
ەیوەندیدار