سبەینێ لە سلێمانی كرا بە پشووی فەرمی



پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا بەهۆی مەترسی لافاوەوە سبەینێ‌ بكاتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكانی پارێزگاكە.

ڕاگەیەنراوێك لە پارێزگاری سلێمانییەوە:

هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی
بەپێی ئەو پێشبینیی و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێمانگەیشتوون؛ ئەگەری بارانی زۆرو بەخوڕ هەیە، هەموو فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیمان ڕاسپاردووە وەك هەمیشە؛ لە خزمەتی هاووڵاتیاندا دەبن. دەسەڵاتمان بەخشیوەتە هەموو سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگاكەمان؛ كە لە هەر دۆخێكی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەكەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بەڕاوێژو هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی سنورەكەیاندا؛ بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بدەن.
داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین، هاوكارو هەماهەنگی فەرمانگەو تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەكانبن و پابەندی ڕێنماییەكانی شارەوانیی و هاتوچۆو بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەكانیتربن.
پەیوەست بە سبەینێ، لەسەر ڕاوێژو بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكان؛ پشووی فەرمیی دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
٢٠٢٣/١١/١٩

 حکومەتی هەرێم بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا
پێشت  حکومەتی هەرێم بۆ پشووی سبەینێ بڕیاریدا
“دوای 700 ملیارەكە عێراق پارەی دیكە بۆ هەرێم نانێرێت”
دواتر “دوای 700 ملیارەكە عێراق پارەی دیكە بۆ هەرێم نانێرێت”
ەیوەندیدار