دوابڕیار بۆ پشوو بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر و سلێمانی ڕادەگەیەنرێت



 

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سبەینێ‌ دوو شەممە شەپۆلەكە بەهێزتر دەبێت و هۆشداری ڕوودانی لافاو دراوە و بەهۆیەوە هەردوو پارێزگاری هەولێر و سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنی پشوو ڕوونكردنەوە دەدەن.

لە ئێستادا بارانی بەخوڕ لە بەشێكی ناوچەكانی عێراق دەستی پێكردووە و لافاو لە چەندین ناوچە دروست بووە و بەهۆیەوە نەجیم جبوری، پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا سبەینێ‌ دوو شەممە بكرێتە پشووی فەرمی.

بەهۆی مەترسی لە درووستبوونی لافاو، شارەزایەکی بواری کەشناسی داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەکات سبەی دوو شەممە بكاتە پشووی فەرمی، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری نەداوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووە، “ھێشتا بۆ پشووی سبەینێ ھیچ بڕیارێکمان نەداوە و بۆ ئەم پرسە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە گفتوگۆداین.”
ڕاشیگەیاندووە، ”لەگەڵ هەموو تیمەکان ئامادەکاریی پێویست کراوە بۆ سەلامەتیی هاووڵاتییان و ڕووبەڕوبوونەوەی لافاو”.

لای خۆشیەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندووە، لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە سەبارەت بە هاتنی شەپۆلی بارانبارین و ئەگەری دروستبوونی لافاو ئاگادار کراونەتەوە و هیوادارین دۆخەکان بە بێ زیان بەڕێوەبچن و هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون، کە ئەرکی خۆیان بە وردی جێبەجێ بکەن.

سەبارەت بە راگەیاندنی پشووی فەرمی وتی، “دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی هەموو یەکە کارگێڕییەکان، کە بەپێی ئەو بارودۆخەی بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە دێتە پێشەوە بڕیار بدەن”.

دەربارەی پشوو پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت دەربارەی پشوو پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
بۆ پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا ڕوونكردنەوە دەدرێت
دواتر بۆ پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا ڕوونكردنەوە دەدرێت
ەیوەندیدار