نرخی بەرمیلێك نەوت دەبێت بە 60 هەزار دینار



ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو ڕێکارەکانی ناردنی نەوتی سپی تەواو بوون، بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوت بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت و نرخی هەر بەرمیلێکیش 60 هەزار دینارە.

سەباح سوبحی، لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی نەوتی سپی ماڵان لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەر نرخەکەی بوو، کە ئەویش چارەسەر کراوە و ڕێکارەکانی تەواو بوون.

وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی لەسەر نرخەکەی داوە، کە نرخی هەر بەرمیلێک 60 هەزار دینارە.

سەباح سوبحی ڕاشیگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە نەوتی سپی ماڵان لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو نەوتیان بەسەر نیو ملیۆن خێزاندا دابەشکردووە و وتەبێژی حکومەتیش ڕایگەیاند، ئەگەر بەغدا لە کاتی خۆیدا نەوت بنێرێت، پرۆسەی دابەشکردنەکەی خێراتر دەکرێت.

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئازادکرا
پێشت نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئازادکرا
کوردێکی خۆراسانی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە سلێمانی کردەوە
دواتر کوردێکی خۆراسانی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی لە سلێمانی کردەوە
ەیوەندیدار