وەزرارەتی نەوتی عێراق، بەنرخی پاڵپشتیکراو غاز دەداتە کارگەکان



وەزارەتی نەوتی عێراق، بەنرخی پاڵپشتیکراو غاز دەداتە کارگەکانی دروستکردنی خشت و داوایان لێدەکات دەستبەرداری بەکارهێنانی نەوتی ڕەش بن بۆ بەکارهێنان لە کورەکانیاندا.

 

وەزارەتی نەوت کارگەکانی دروستکردنی خشت پابەند دەکات بە بەکارهێنانی غازی شل لەبری نەوتی ڕەش.

 

وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی، ڕایگەیاندووە، “ئامانج لەم ڕێوشوێنە کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی کاربۆنە لە بەرگەهەوادا و سنووردارکردنی پیسبوونی ژینگەیە”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەزارەتی نەوت بە ڕێژەیەکی زۆر غازی شل دابین دەکات و بە نرخی پاڵپشتیکراو دەیداتە کارگەکان”.

 

عەبدولغەنی ڕایگەیاندووە؛ “وەزارەت بەرەو پڕۆژەیەکی دیکەی گرنگ هەنگاو دەنێت ئەویش گۆڕینی کارپێکەرەکانی ئۆتۆمبێلە لە گاز و بەنزینەوە بۆ بەکارهێنانی غازی شل”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا چەندین وەرشە بۆ گۆڕینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتۆمبێل دامەزراون و حکومەت هاوکاری دابینکردنی نیوەی تێچووی ئەو گۆڕانکارەیە دەبێت بۆ هەر شۆفێرێک  ئارەزووی بەکارهێنانی سیستمی غاز دەکات.

“هەوڵی تیرۆرکردنی کادیرەکەی دیموکرات لە هەولێر شتێکی بچووکە”
پێشت “هەوڵی تیرۆرکردنی کادیرەکەی دیموکرات لە هەولێر شتێکی بچووکە”
کاڵای چینی بازاڕەکانی عێراق قۆرخ دەکات
دواتر کاڵای چینی بازاڕەکانی عێراق قۆرخ دەکات
ەیوەندیدار