کاڵای چینی بازاڕەکانی عێراق قۆرخ دەکات



ڕۆژی یەکشەممە، دەزگای “عراق المستقبل” بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕێژەی هەناردەکراوی کەلوپەلی چینی بۆ عێراق بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە سەرووی ١٠ ملیار دۆلار.

کۆمپانیاکە لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی داتاکانی دەسەڵاتی گومرگی چین، بەهای ئەو کاڵا چینیانەی هەناردەی عێراق کراون تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣ زیاتر لە ١٠.٧ ملیار دۆلار بووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ڕابردوو بە ڕێژەی ٪١١.٥ زیادی کردووە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو تەنها ٩.٦ ملیار دۆلار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئامێرە کارەباییەکان کە زۆرترین ڕێژەی هەناردەی چین پێکدەهێنن، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بۆ ٢.١٤ملیار دۆلار کە دەکاتە ٪٣٤ بەرزبووەتەوە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیاکە، هەناردەی ئاسنی چین بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٪٣٩ زیادیکردووە، ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٪٥ کەمیکردووە.

چین هاوبەشی یەکەمی عێراقە لە بواری بازرگانیدا، کە ساڵانە بە زیاتر لە ٥٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، دامەزراوەکە گرافێکی هاوپێچکراوی ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هاوردەکردنی کاڵای چینی لەلایەن عێراقەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئەیلولی هەمان ساڵ.

 

وەزرارەتی نەوتی عێراق، بەنرخی پاڵپشتیکراو غاز دەداتە کارگەکان
پێشت وەزرارەتی نەوتی عێراق، بەنرخی پاڵپشتیکراو غاز دەداتە کارگەکان
ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەران خۆپیشاندان دەکەن
دواتر ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەران خۆپیشاندان دەکەن
ەیوەندیدار