ڕەشەبایەكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، كەشوهەوای هەرێم سەقامگیر دەبێت بەهۆی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستیەكی هەوا، بەڵام ڕەشەبایەكی سارد و وشك ناوچەكان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئامژاەی بەوەكرد، لە سبەینێ‌ پێنج شەممەوە ١٥-١٢-٢٠٢٢ تا کۆتایی ھەفتەی ئایندە ٢٢-١٢-٢٠٢٢ لەم ماوەیەدا بەھۆی چالاکبوونەوەی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆیەکی ھەوا بەسەر دەریای ناوەڕاست و باکووری ناوچەکەدا کەش بەشێوەیەکی گشتی سەقامگیر ئەبێت و ئاسمانی ناوچەکەش بەزۆری لەو ماوەیەدا ساماڵ و پەڵە ھەوری کەمی ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، بەھۆی کاریگەری ئەم بەرزە پاڵەپەستۆیەوە لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧-١٢ تا پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ١٩-١٢ ئەگەری چالاکبوونەوەی ئاڕاستە بای باکووری ڕۆژھەڵات ھەیە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر بەخێرایی ١٥کم تا ھەندێک کات بۆ ٤٠ کم لە كاتژمێرێكدا، کە خۆی لەبایەکی وشک و سارد دا ئەبینێتەوە.

وتیشی، “بەگوێرەی دواین گۆرانکارییەکان ئەگەر ھەیە لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٥ ی مانگ شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بگرێتەوە”.

فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەكیان لە دهۆك بۆردومان كرد
پێشت فڕۆكەكانی توركیا چەند ناوچەیەكیان لە دهۆك بۆردومان كرد
زانكۆی سلێمانی ئاهەنگی دەرچووان سازدەكات
دواتر زانكۆی سلێمانی ئاهەنگی دەرچووان سازدەكات
ەیوەندیدار