زانكۆی سلێمانی ئاهەنگی دەرچووان سازدەكات



زانكۆی سلێمانی ئاهەنگی دەرچووانی ساڵی ڕابردوو ساز دەكات و ئاشكرای دەكات، ئاهەنگەكە لە هۆڵی كۆنگرێسی كەمپی نوێی زانكۆكە دەبێت.

د. پێشڕەو حەمەجان، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاهەنگی دەرچووان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، زانكۆی سلێمانی ئاهەنگی خولی ٣٧هەمینی دەرچووانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) سازدەكات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئاهەنگەكە بۆ 4 هەزار و 993 خوێندكاری دەرچووی ساڵی پێشووی ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئاهەنگەكە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی (١٥ و ١٦-١٢-٢٠٢٢) لە هۆڵی كۆنگرێسی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی لە كاتژمێر (١٠)ی بەیانی دەبێت.

ڕەشەبایەكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە
پێشت ڕەشەبایەكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە
بەوێنە، ژمارەیەك خانووی زیادەڕۆ ڕووخێنران
دواتر بەوێنە، ژمارەیەك خانووی زیادەڕۆ ڕووخێنران
ەیوەندیدار