یەکەمین دیوارەی بەردەوانیی لە سلێمانی کرایەوە



لە یادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، ئەمڕۆ یەکەمین دیوارەی بەردەوانیی لە پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی کرایەوە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە،ئەمڕۆ، هەواری شار، لە یادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، بەشداریمانکرد لە کردنەوەی یەکەمین دیوارەی بەردەوانیی سلێمانی، کە بە سەرپەرشتیی و چاودێریی پارێزگاری سلێمانی، بە هەئاهەنگیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی؛ لەسەر پێشنیازی گروپی شاخەوانیی گمۆ، لەسەر بوجەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێکراوە..

ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ سەوزکردنی ئەم پڕۆژەیەدا هەڵمەتی نەمامچاندنی پارێزگای سلێمانیش لە هەمان شوێن جێبەجێکرا.

دیواری بەردەوانی وەک وەرزشێک لە زۆربەی جیهاندا هەیە، و وەرزشوانان خولیایەکی زۆریان هەیە بۆ ئەم وەرزشە، ئەمڕۆش لە سلێمانی لە پارکی هەواری شار کرایەوە.

كاتی دابەشكردنی نەوت لەناو شاری هەولێر دیاریكرا
پێشت كاتی دابەشكردنی نەوت لەناو شاری هەولێر دیاریكرا
بانكی ناوەندی ڕێكارێكی نوێی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆلار ڕاگەیاند
دواتر بانكی ناوەندی ڕێكارێكی نوێی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆلار ڕاگەیاند
ەیوەندیدار