ئوردن: هیچ سەربازێکی عەرەبی بەشداری جەنگی غەززە ناکات



ئەمڕۆ شەممە، ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند، هیچ هێزێکی وڵاتانی عەرەبی ناچیتە ناو کەرتی غەززەوە و داوادەکەن وێرانکارییەکانی سوپای ئیسرائیل لەکەرتی غەززە ڕابگیرێت کە لە حەوتی ئۆکتۆبەری رابردووەوە دەستی پێ کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئوردن لەللێدوانێکدا لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی نۆزدەیەمینی ئاسایشی هەرێمی لە مەنامەی بەحرەین ئاماژەی بەوەکرددوای کۆتایی هاتنی جەنگ هیچ سەربازێکی عەرەبی ناچێتە کەرتی غەززەوە.

وتیشی، جەنگی ئیسرائیل لەغەززە لەجوارجێوەتی بەرگریکردن لەخۆ نییە بەڵکو جەنگێکی دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و نابێتە هۆی هێنانەکایەی ئاشتی و ئارامی بۆ ئیسرائیل.

سەفەدی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ” هەرگیز ڕێگە بە ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکان نادات” و ” هەرچی پێویست بێت دەیکات بۆ ڕێگەگرتن لەوە” و وتیشی ” تێناگەم چۆن ئیسرائیل دەتوانێت ئامانجەکەی بۆ لەناوبردنی حەماس بەدەست بهێنێت.”

ئەوەشی خستەڕوو، هاتنە کایەی ئاشتی بەجۆرێک دەبێت هەریەکە لە ئیسرائیل و فەلەستین ببنە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان. دەشڵێت، پێوسیتە ڕێگری نەکرێت لە ناردن و گەیشتنی هاوکارییەکان بە کەرتی غەززە و لەوپێناوەدا ئاسانکاری بکرێت.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەردن باسی لەوەشکرد، ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی بۆ غەززە تاوانی جەنگە.”

نرخی دۆلار لە سەرەتای هەفتەوە بەرزبوەوە
پێشت نرخی دۆلار لە سەرەتای هەفتەوە بەرزبوەوە
ڕۆژانی داهاتوو نمە باران دەبارێت
دواتر ڕۆژانی داهاتوو نمە باران دەبارێت
ەیوەندیدار