لێزمە باران بەردەوام دەبێت و تەمیش دروست دەبێت



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تەمێکى سووک بۆ مامناوەند لە ناوچەى جیا جیا تا بەرەبەیان و سبەینێش لە هەندێک ناوچە لێزمە باران دەبارێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان زانیاری لەسەر کەشوهەوای ئەمشەو سبەینێ بڵاوکردووەتەوە دەڵێت:”ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بوونى تەمێکى سووک بۆ مام ناوەند لە ناوچەى جیا جیا تا بەرەبەیان.

دەشڵێت:”سبەى بەیانى پێشبینى دەکرێ ئاسمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتى باکورى هەرێم هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەستپێکردنى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و پاشان ڕێژەى بارانبارین زیاد دەکات لە پاڕێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى (ئەگەرى لێزمە باران هەیە) لە گەڵ بارینى نمە باران لە ناوەڕاستى هەرێم تا ئێوارە پاشان کاریگەریەکەى بە لاوازى دەمێنێتەوە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم.

کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیە:-

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ
بازیان 1.6 ملم
دەربەندیخان 0.4 ملم
دوکان 1.0 ملم
هەڵشۆ 0.8 ملم
هەڵەبجە 0.8 ملم
کەرکووک 3.6 ملم

٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران کەی دەگاتە هەرێم؟
پێشت ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران کەی دەگاتە هەرێم؟
لە هەولێر دەستڕێژی گوللـە لە پارێزەرێک کرا و بە سەختی برینداربوو
دواتر لە هەولێر دەستڕێژی گوللـە لە پارێزەرێک کرا و بە سەختی برینداربوو
ەیوەندیدار