ئەنجومەنی نوێنەران دوای دوورخستنەوەی حەلبوسی کۆدەبێتەوە



بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران لە یەکەم دانیشتنی دوای دوورخستنەوەی سەرۆکەکەیدا، دەنگ لەسەر چەند پێشنیاز و پڕۆژەیاسایەك بدات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، دانیشتنەکە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و تێیدا دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسایەك و دوو پڕۆژەیاسا دەدرێت و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکە.

ئەم دانیشتنە دوای تێپەڕبوونی ڕۆژێك دێت بەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەو کاتەی دادگا بڕیارەکەی دا، حەلوبسی سەرۆکایەتی دانیشتنێکی پەرلەمانی دەکرد، کاتێك لە هەواڵی دوورخستنەوەی ئاگادارکرایەوە، دانیشتنەکەی بەجێهێشت.

نەتەوە یەکگرتووەکان”زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لەغەززە بوونی هەیە”
پێشت نەتەوە یەکگرتووەکان”زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لەغەززە بوونی هەیە”
وەزیری نەوتی عێراق: دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەین
دواتر وەزیری نەوتی عێراق: دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەین
ەیوەندیدار