نەتەوە یەکگرتووەکان”زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لەغەززە بوونی هەیە”

  • 88 بینین


کاسرین ڕەسڵ بەڕیوەبەری جێبەجێکاری سندوقی منداڵان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە یەک منلیۆن منداڵ لە کەرتی غەززە بوونیان هەیە کە زۆرێکیان بێسەروشوین بوون یاخود لەژێر پاشماوەی بینا و باڵەخانە ڕووخاوەکاندا بەجێ ماون.

لە راگەیەنراویکدا کە لە ماڵپەڕتی تایبەت بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە، ڕاسڵ ئاماژەی بەوەکردووە، لە نێو کەرتی غەززەدا شوێنێکی هێمن و پارێزراو نییە بۆ ملیۆنێک منداڵی ئەو کەرتە، وتیشی زیاتر لە چوار هەزار و ٦٠٠ منداڵ کوژراون و نزیکەی نۆ هەزار منداڵ برینداربوون.

باسی لەوەشکرد، بەشێکی زۆر لە منداڵان دابڕاون و بیشسروشوێن بوون یاخود لەژێر دارو پەردووی بینا و باڵەخانە ڕووخاوەکاندا بەجێ ماون.

ئەوەشی خستەڕوو، کردنەوەی خاڵ و دەروازە سنوورییەکانن بەشێوەیەکی کاتی لەپێناو گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکاندا بەتەنها بەس نییە بۆ پڕکردنەوەی پیداویستییە زۆرەکان لەکاتێکدا وردە وردە کەشو هەوا دەگۆرێت و وەرزی زستان و سەرما دەستپێ دەکات و هاوڵاتیان زیاتر پێویستیان بە سووتەمەنی دەبێت.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەماوەی رابردوودا بڵاوی کردەوە لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا ڕۆژانە لەکەرتی غەززە زیاتر لە ٤٠٠ منداڵ دەکوژرێن و بریندار دەبن.

حەلبوسی هەڕەشەی تێکدانی دۆخی ئەمنی دەکات
پێشت حەلبوسی هەڕەشەی تێکدانی دۆخی ئەمنی دەکات
ئەنجومەنی نوێنەران دوای دوورخستنەوەی حەلبوسی کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی نوێنەران دوای دوورخستنەوەی حەلبوسی کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار