مامۆستایانی ئایینی ئاگادار دەکرێنەوە



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌، مامۆستایانی ئایینی ئاگادار دەکاتەوە بۆ ناونووسین بۆ کاری مورشیدی حەج سەردانیان بکەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکاتەوە ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە ،به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی حه‌ج بۆ ساڵی 2024 به‌رامبه‌ر 1445 كۆچی‌ سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆیه‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن،

ئاماژەی بەوەشداوە،  دوای هێنانی پشتگیری بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف لە هەمان سنووری ئەوقاف و دەوروبەری و پێشكه‌ش كردنی داواكاری بۆ مورشیدی حه‌ج پەسەند دەکرێن.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەم پرۆسەیە له‌سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی ( 10) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت لە رۆژی 15/11/2023 دەستپێدەكات و تاوەكوو 25/11/2023 کۆتایی دێت.

لەبارەی ئەو دەرمانەی ڕشێنرا ڕوونکردنەوە دەدرێت
پێشت لەبارەی ئەو دەرمانەی ڕشێنرا ڕوونکردنەوە دەدرێت
سودانی ماوەی مانگێکی بە بانکەکان دا
دواتر سودانی ماوەی مانگێکی بە بانکەکان دا
ەیوەندیدار