سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت



دابەشکردنی نەوت لە شاری سلێمانی بەردەوامە و سبەینێش نەوت لە چەند شوێنێک دابەشدەکرێت.

بەڕ‌ێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە سبەی سێشەممە ۱٤ـ۱۱ـ۲٠۲۳، نەوت لەسنوری قەزاکانی چەمچەماڵ ودەربەندیخان دابەش دەکرێت.

ماوەی زیاتر لە مانگێكە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا لە دەرەوە و ناوەوەی شاری سلێمانی دەستی پێكردووە و هەر خێزانێک بەرمیلێك نەوتی ٢٠٠ لیتری بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار لەناوشار و بە ١٠٤ هەزار دینار لە دەرەوەی شار پێ‌ دەدرێت.

مونا قەهوەچی: ئێمە وەک گەلی تورکمان کورسی کۆتا بە مافی یاسایی و دەستووری خۆمان دەزانین
پێشت مونا قەهوەچی: ئێمە وەک گەلی تورکمان کورسی کۆتا بە مافی یاسایی و دەستووری خۆمان دەزانین
لاهور شێخ جەنگی: سلێمانی تاسەر لە كەسی قبووڵ نەكردووە
دواتر لاهور شێخ جەنگی: سلێمانی تاسەر لە كەسی قبووڵ نەكردووە
ەیوەندیدار