لاهور شێخ جەنگی: سلێمانی تاسەر لە كەسی قبووڵ نەكردووە



لاهور شێخ جەنگی، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەگژ هەموو غەدر و نادادی و نایەكسانی و چەوساندنەوەیەكدا چۆتەوە و دەشڵێت: “لە قۆناغی داهاتوودا شان بدەینە بەر ئەركێكی قورس”.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ من و دەیانیتر سلێمانی شاری وزە و ورە و خۆڕاگری و هەستانەوە و لە دایكبوونی جووڵانەوە و شۆڕش و نوێبوونەوەیە كە خۆری هیوا و ئایندەیەكی ڕوون بێت بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی و خزمەتكردن و ئارامی و ئاوەدانی.

دەشڵێت: “سلێمانی هەمیشە دڵی زیندووی باشووری نیشتمان بووە و لە هەموو ئاستەكاندا جێگا پەنجەی نەخش و داهێنان و ڕچەشكێنی دیاربووە بە جۆرێك بێ سلێمانی كوردستان وەك نیشتمانێكی بێ خۆر وایە”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەگژ هەموو غەدر و نادادی و نایەكسانی و چەوساندنەوەیەكدا چۆتەوە، ئەوەی غەدر لە سلێمانی و خەڵكە قوربانیدەرەكەی دەكات دیارە شارەزای مێژووی ئەم شارە نییە، كە چەندە دەنگێكی ئازا و ئازاد و دلێر بووە بەرامبەر بە هەموو دەسەڵاتێكی تاكڕەو و تاسەر لە كەسی قبووڵ نەكردووە.

دەقی پەیامەكەی لاهور شێخ جەنگی:
قوربانیدان، بەڵام ئەم شارە هێشتا بێنازە و خەڵكە تێكۆشەرەكەی نیگەرانن و تینووی خزمەتگوزارین، سلێمانی كە زیاترە لە شارێك و گەورەترە لە هەموو ئەو ناو و پێناسانەی كە بۆی كراون، چونكە مێژووی خەبات و خوێندەواری و فیداكاریی سیاسیی و داهێنانی ڕۆژنامەوانی و فكری و ئەدەبی ئەو شارە لە ئاستێكدایە، كە بە بێ سلێمانی كەلێنێكی گەورە لە تێكڕای ئەو كایە سیاسی و ئەدەبی و فكری و ڕۆشنبرییە هەیە و هەمیشە لە مێژووی كۆن و نوێدا سلێمانی پڕی كردوونەتەوە.
سلێمانی هەمیشە دڵی زیندووی باشووری نیشتمان بووە و لە هەموو ئاستەكاندا جێگا پەنجەی نەخش و داهێنان و ڕچەشكێنی دیاربووە بە جۆرێك بێ سلێمانی كوردستان وەك نیشتمانێكی بێ خۆر وایە.
بەڵێ سلێمانی؛ شارێك كە هەمیشە داهێنەر و پێشەنگ و ڕچەشكێن بووە، بەڵام لە ڕووی ئاوەدانی و خزمەتكردنەوە لە پاشەكشەدایە، ململانێی سیاسی و دەسەڵاتی تاكڕەوی و ناڕەسەن و خۆسەپێنی، بوونەتە بارگرانی بەسەر سلێمانی، كە هەرگیز لە مێژوودا ئەم شارە قبووڵی نەكردووە و بەگژ هەموو غەدر و نادادی و نایەكسانی و چەوساندنەوەیەكدا چۆتەوە، ئەوەی غەدر لە سلێمانی و خەڵكە قوربانیدەرەكەی دەكات دیارە شارەزای مێژووی ئەم شارە نییە، كە چەندە دەنگێكی ئازا و ئازاد و دلێر بووە بەرامبەر بە هەموو دەسەڵاتێكی تاكڕەو و تاسەر لە كەسی قبووڵ نەكردووە.
بۆ من و دەیانیتر سلێمانی شاری وزە و ورە و خۆڕاگری و هەستانەوە و لە دایكبوونی جووڵانەوە و شۆڕش و نوێبوونەوەیە كە خۆری هیوا و ئایندەیەكی ڕوون بێت بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی و خزمەتكردن و ئارامی و ئاوەدانی بۆ سلێمانی و تەواوی كوردستان، چونكە لە مێژوودا ئەم شارە حەیاتە مەڵبەندێك بووە بۆ شۆڕش و خەباتی نوێ و كوردپەروەری.
ڕۆڵ و پێگەی سەركردە ژن و پیاوە دیارەكان و ڕووناكبیر و نووسەر و شاعیر و تێكۆشەر و كەسایەتییە هەڵكەوتووەكانی ئەم شارە لە مێژوودا نموونەبوون لە بەرەوپێشبردن و بونیادنانی سلێمانی و بە زیندووهێشتنەوەی ناوەكەی.
ئێمەش قەرزداری ئەم شارە شكۆمەند و خۆشەویستەین، میهرەبانیی سلێمانی لێمان دەخوازێت كە هەمیشە لەبەرەی گەل و ڕاستی و حەقدا بین و خۆمان ساز و ئامادە بكەین، لە قۆناغی داهاتوودا شان بدەینە بەر ئەركێكی قورس بە پشتیوانیی خوای گەورە و بە هیممەتی هەمووان بۆ خزمەتكردن و ئاوەدانی و گەشەپێدانی سلێمانی كە لە ئاست گەورەیی و مەزنی خەبات و خوێنی شارەكەدا بێت و شایستە بێت بە مێژووە پرشنگدارەكەی لەگەڵ تەواوی ناوچەكانی تری كوردستان.

سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
حاكم قادر: پێویستە حكومەت مووچەی مامۆستایان و مووچەخۆران دابین بكات
دواتر حاكم قادر: پێویستە حكومەت مووچەی مامۆستایان و مووچەخۆران دابین بكات
ەیوەندیدار