ئێران “لە ئێستادا دەوڵەتی ئیسرائیل بە ئۆکسجینی دەستکردی ئەمریکا دەژی”



وەزیری دەرەوەی ئێران حسێن ئەمیر عەبدولاهیان ڕایگەیاند، دەوڵەتی ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەردا ڕووخاو و ئێستا بە ئۆکسجینی دەستکردی ئەمریکا هەناسە دەدات، وتیشی ئەوەی لە جەنگ لەبەرچاوی جیهان ڕوودەدات جەنگی تەواوی ئەمریکایە دژی غەززە.

لە نووسینێکدا عەبدولاهیان ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕیازی پایتەختی سعودییە بە سامح شوکری هاوتا میسرییەکەمم وت ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە تێیدا تاقی دەکرێینەوە و چاوەڕوانمان دەکەن دەروازەی ڕەفەح لەڕووی میسرەوە بکرێتەوە و ئاو و دەرمان و خواردن و سوتەمەنی لەڕێگەیەوە بگاتە غەززە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، بێگومان دەوڵەتی ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە ڕووخاوە و ئێستا لەڕێگەی ئۆکسجینی دەستکردی ئەمریکاوە هەناسە دەدات و ئەوەی جیهان دەیبینێت جەنگی ئەمریکایە دژی غەززە.

لایخۆیەوە ئێران لەماوەکانی ڕابردوودا فەلەستین بەخاک و شوێنی ڕەسەنی هاوڵاتیانی فەلەستین زانیووە و هەوڵەکانیئەوانی لەپێناو ئازادکردنی لە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل بەرز نرخاندووە لەپێناو دیاریکردنی چارەنوسیان.

وردەکاریی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە دۆلار ئاشکرا دەکرێن
پێشت وردەکاریی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە دۆلار ئاشکرا دەکرێن
بانكی ناوەندی زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
ەیوەندیدار