دامەزراندن لە چەمچەماڵ ڕاگەیەندرا



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەلی دامەزراندنی لە قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیاند، لە چەند بوارێکی جیاواز ٧ کەس لە سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ دەرچووانی دانەمەزراو دەڕەخسێنێت بۆ سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ لە قەزای چەمچەماڵ

ئاماژەی بەوەکرد،  کۆمەڵێک دەرچووانی دانەمەزراو بە شێوەی گرێبەست لە بوارەکانی: پاسەوان ٢ کەس، ڕاهێنەر ٤ کەس، کارگوزار، بە چەند مەرجێک و بەشێوەی خاڵبەندی دادەمەزرێن.

ڕۆژی چوارشەمممە فۆڕمەکە دابەشدەکرێت، هاوکات لە ماوەی سێ ڕۆژدا دەبێت فۆڕمەکان بگەڕێندرێنەوە هەمان شوێن.

شوێنی دابەشکردنی فۆڕمەکە: لە باڵەخانەی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی چەمچەماڵ، ناحەی شۆڕش

کات: ١٠:٠٠ بەیانی- ڕۆژی چوارشەممە

 

پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بارانی پچڕپچڕ دەبارێت
پێشت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بارانی پچڕپچڕ دەبارێت
سلێمانی لە یادی دامەزراندنیدا سەوز دەکرێت
دواتر سلێمانی لە یادی دامەزراندنیدا سەوز دەکرێت
ەیوەندیدار