کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی باران و هەورە تریشقە بەڕێوەیە و پلەی گەرما دادەبەزێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینى هاتنى کەشێکى ناسەقامگیر دەکرێت و چەند ڕۆژێکیش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نزمە پاڵەپەستۆی لاوازى تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان درێژدەبێتەوە و کاریگەرییەکەى لە درەنگانى شەوى سێشەممە دەست پێدەکات و لە ڕۆژى چوارشەممەدا کاریگەرىیەکە زیاد دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە بەهۆی ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەوە نمە باران و بارانى مامناوەند لە سەرجەمى ناوچەکەمان دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلەی سیلیزى نزم ببنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش زیاتر دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕاشیگەیاند، کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە دووقۆناغ دەبێت، قۆناغى یەکەم تا ڕۆژى پێنجشەممە دەبێت و ڕۆژى هەینىش لە کاتى نەگۆڕانى کەشەکەدا قۆناغى دووەم دەست پێدەکات کە پێشبینى دابارین لەم قۆناغەیان زیاتر دەبێت.

چەند شەقامێکی سلێمانی دادەخرێن
پێشت چەند شەقامێکی سلێمانی دادەخرێن
زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێن
دواتر زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێن
پەیوەندیدار