وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر



وەزیری نەوتی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم گەیشتە هەولێر.

کەمێك لەمەوبەر حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و تیمێکی وەزارەتەکەی گەیشتنە هەولێر و لەلایەن کەمال محەمەد وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالە، پێشوازی لێکرا.

پێشتر پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕیاگەیاندبوو، ئەم سەردانە لە سەر رێککەوتنی هەردوو سەرۆک وەزیرانی هەرێم و عێراق بووە و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوتی هەرێم و کێشەکانی پێکەوە چارەسەر بکەن.

ڕوونیشیکردەوە کە بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان کێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمەو بۆ ئەم پرسە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەمێننەوە.

سەردانەکە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە هەشت مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و سەربارەی ئەوەی چەند جارێك تورکیا جەختیکردووەتەوە لەوەی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان گرفتی نەماوە، بەڵام تا ئێستا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستیپێنەکردووەتەوە.

ناتانیاهۆ بۆ ئەمریکا: ملکەچی فشارەکان مەبن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست
پێشت ناتانیاهۆ بۆ ئەمریکا: ملکەچی فشارەکان مەبن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست
ئاسایشی هەولێر پاشاو تۆپجی فەیسبوک دەستگیردەکات
دواتر ئاسایشی هەولێر پاشاو تۆپجی فەیسبوک دەستگیردەکات
ەیوەندیدار