ناتانیاهۆ بۆ ئەمریکا: ملکەچی فشارەکان مەبن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست



ڕۆژی شەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە هێزێکی تەواوەوە بەردەوام دەبن لە هێرشکردنە سەر غەززە و داوای لە ئەمریکا کرد کە ملکەچی هیچ فشارێک نەبێت بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە پاڵپشتیە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرز دەنرخێنین، هەروەها شەڕ لەگەڵ دەنگە ناڕازییەکانی ئەمریکا دەکەین “.

ناتانیاهۆ داوای لە ئەمریکییەکان کرد کە ملکەچی فشارەکانی کەمینەکانی ئەمریکا نەبن بۆ ئەوەی شەڕ لە غەززە بوەستێنن.

ناوبراو ڕەخنەی لەو دەنگانە گرت کە شەڕی ڕۆژئاوا ئیدانە دەکەن و وتیشی، “کەسانێک هەن فشار لە سەرکردەکان دەکەن، بەڵام من پێیان دەڵێم، ملکەچی فشارەکان مەبن، شەڕی ئێمە شەڕی ئێوەیە”.

جگە لەوەش، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “حزبوڵڵام لە هەڵەی چوونە ناو شەڕ ئاگادارکردوەتەوە، ئێمە ئامادەین لە هەموو بەرەکاندا جوڵە بکەین، بەتایبەتی بەرەی باکوور”.

هاوکات جەختی کردەوە، گەڕانەوەی دیلەکان ئامانجێکی سەرەکییە بۆ ئێمە، بە بێ ئەوە ئاگربەست ڕوونادات، دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە ڕێگەی مۆسادەوە بەڕێوەدەچن.

ناتانیاهۆ بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە تەلئەبیب لە هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری کۆنتڕۆڵی ئەمنی بەسەر غەززە نابێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزەکانی ئیسرائیل گەمارۆدانی کەرتی غەززەیان تەواوکردووە.

ناوبراو وتیشی، تا دوای نەهێشتنی حەماس باسی داهاتووی غەززە ناکەین، ئاشتی و ئاسایش لە دوای نەهێشتنی بزووتنەوەی چەکدارییەوە دێت.

وەزیری نەوتی عێراق دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت وەزیری نەوتی عێراق دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات
وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر
دواتر وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر
ەیوەندیدار