ساڵیادی هەڵبژاردنەوەی مام جەلالە بە سەرۆك كۆماری عێراق



ئەمڕۆ 13 ساڵ بەسەر دووبارە هەڵبژاردنەوەی مام جەلال بە سەرۆك كۆماری عێراق تێدەپەڕێت لە دوای خوولی هەڵبژاردنی ساڵی 2010ی پەرلەمانی عێراق.

سەرۆك مام جەلال لە 6ی نیسانی 2005 دوای هەڵبژاردنی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە وەك یەكەم كورد لە مێژووی عێراقی نوێدا پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقی پێدرا و لە 11-11-2010 بەزۆرینەی دەنگ جارێكی دیكە بۆ سەرۆك كۆمار بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرایەوە.

مام جەلال بووە یەكەم سیاسی كورد لەمێژووی عیراقدا، كە پۆستی سەرۆكی عێراقی وەرگرت و یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوە بەپێی سیستمی پەرلەمانی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و كۆتایی هاتن بە دەسەەڵاتی سەدام حسێن.

جەلال تاڵەبانی، كوڕی حسامەدین كوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی رێكەوتنی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1933 لەگوندی كلكانی بناری چیای كۆسرەت لەدایك بووە و سەرەتای منداڵی هەر لەو گوندە دەبێت، پاشان باوكی دەبێتە رێبەری تەكیەی تاڵەبانی لەكۆیە لەماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتای لەو شارە تەواو دەكات، قۆناغی ئامادەی لەكەركوك و هەولێر تەواو دەكات.

مام جەلال لەتەمەنی لاوێتیدا تێكەڵی كاری سیاسی دەبێت، لەمانگی شوباتی ساڵی 1953 سەرپەرشتی سازدانی یەكەمین كۆنگرەی یەكێتی قوتابیان دەبێت و هەر لەو كۆنگرەیەدا بەسكرتێری گشتی ئەو رێكخراوە هەڵدەبژێردرێت و هەر لەهەمان ساڵدا دەبێتە یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان و ساڵانی 1953 بۆ 1955 دەبێتە سكرتێری لاوانی دیموكرات، ساڵی 1959 كۆلێژی یاسا لەبەغدا تەواو دەكات.

مام جەلال لە18ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2012 لەبەغدا دۆخی تەندروستی ناجێگیربوو، لەدوای ئەو نەخۆشكەوتنەی مام جەلال عیراق و گەلەكەی ڕووبەڕوی كێشەی گەورە بوونەوە، جگە لەشەڕی تائیفی نێوان شیعەو سونە، تەنانەت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق بەتەواوی تێكچوو، تاكو دواتر لە 3-10-2017 سەرۆك مام جەلال لەنەخۆشخانەیەكی شاری بەرلینی ئەڵمانیا دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت.

مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە
پێشت مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە
کۆڵانە دڵگیرەکەی شار
دواتر کۆڵانە دڵگیرەکەی شار
ەیوەندیدار