حكومەتی هەرێم: له مۆبایلەوە فەرمانبەر لە کات و ڕۆژی دابەشکردنی مووچە ئاگادار دەکرێتەوە



 

حكومەتی هەرێمی كوردستان سوودەكانی پڕۆژەی (هەژماری من) بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران ڕووندەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم چیتر مووچە نابێتە هەواڵی بە پەلە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، مووچەخۆران بیزانن؛ هەژماری_من دەستەبەری مووچە و ئاسانکارییە لە مامەڵەدا و هەژمارێکە بۆ سەقامگیریی دارایی و سانایی مامەڵەکانت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەژماری_من پارەکەت دەپارێزێت و مامەڵەكانت ئاسان دەكات و چیتر مووچە نابێتە هەواڵی بە پەلە لە میدیاکان و هاووڵاتیان لەسەرەیا نابن.

جەختیشی كردۆتەوە، بەپێی پڕۆژەی (هەژماری من) بە نامەیەک له مۆبایلەوە فەرمانبەر لە کات و ڕۆژی دابەشکردنی مووچە ئاگادار دەکرێتەوە.

 

ئێران زەنگی هەڵگیرسانی جەنگی سەرتاسەری لێدا
پێشت ئێران زەنگی هەڵگیرسانی جەنگی سەرتاسەری لێدا
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سودانی ئاشکرادەکرێت
دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سودانی ئاشکرادەکرێت
ەیوەندیدار