دژەتیرۆر زانیاری لەسەر بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی هەریر ئاشکرا دەکات



دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر فڕۆكەخانەی هەریر، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە.

دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 7:15، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات، لە 20-10-2023 چۆڵ کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگەی سووتەمەنیی بنکەکە کەوتووەتەوە.

لە دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل وفەلەستین، ماوەیەک بەبەردەوامی هێرشدەکرێتە سەر دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەریر کە بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانانی لێیە.

 

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە
پێشت هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە
بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
دواتر بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
ەیوەندیدار