هەر ئۆتۆمبێلێك دووکەڵ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر کەمتر لە دوو هەفتە مۆڵەت دەدات بەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەکەیان دووکەڵ دەکات، ئەگەر چاکی نەکەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاک ڕاگرتنی ژینگەی شار و دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەکان بە گشتی و بارهەڵگرەکان بەتایبەتی، “سەرجەم شۆفێران و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان ئاگاداردەکەینەوە، کەوا نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان دووکەڵ بکەن و گازی ژەهراوی دەربکەن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە، شۆفێران لەمڕۆوە تا 20ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلەکانیان چاکبکەنەوە، چونکە لەگەڵ تەواوبونی ئەوماوەیە دەست بەسەر هەر ئۆتۆمبێلێکدا دەگیرێت کە لەسەر ڕێگاوبانەکان ببینرێت و دووکەڵ بکات و گازی ژەهراوی دەربکات.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کاتی دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا خاوەنەکەی ناچار دەکرێت چاکی بکات، بەپێچەوانەشەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت تا ئەو کاتەی چاك دەکرێتەوە.

 

بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
پێشت بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
تا ئێستا مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشنەکراوە
دواتر تا ئێستا مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشنەکراوە
ەیوەندیدار