بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە



بە بەراورد بە دوێنی، بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە و نرخەکەی لە بازاڕدا بە بەرزیی ماوەتەوە.

ئەمڕۆ چواشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، 225 ملیۆن و 801 هەزار و 357 دۆلاری خستووەتەڕوو کە 197 ملیۆن و 651 هەزار و 357 دۆلاری حەواڵە و 28 ملیۆن و 150 هەزاری بە نەخت بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنی بڕی فرۆشی نەخت 37 ملیۆن و 750 هەزار دۆلار بوو.

بە هۆی ئەوەی بانکی ناوەندی بڕی پێویستیی دۆلار ناخاتە بازاڕەوە، نرخەکەی بە بەزریی ماوەتەوە و ئەمڕۆش 100 دۆلار لە سەروو 163 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سێ‌ شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پێشت سێ‌ شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پرۆژەیەکی کارەبا بە گوژمەی 60 ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێکرا
دواتر پرۆژەیەکی کارەبا بە گوژمەی 60 ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێکرا
ەیوەندیدار