سێ‌ شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ كەشێكی باراناوی هەرێم دەگرێتەوە و كۆتایی بە بێ‌ بارانی و كەشی وشك دێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەگەر بارودۆخی کەش نەگۆڕێ و وەکو ئێستا بمێنێتەوە، له ماوەی نێوان (15 تا 25ی ئەم مانگە) ئەگەری بارانی زۆرباش و بارانی پەڵە هەیە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان.

ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری سێ شەپۆلی بارانبارینی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لە نێوان ئەو ماوەیەدا، بڕێكی زۆر باران دەبارێت.

پێشتر زۆربەی مۆدێلەكانی كەشوهەوای جیهانی پێشبینی ئەوەیان دەكرد لە ناوەڕاستی مانگی 10ەوە باران بارین دەستپێبكات، بەڵام كەشەكە زیاتر وشك و بێ‌ باران بوو، تەنها چەند جارێك نمە باران چەند ناوچەیەكی گرتەوە.

كۆمپانیای (دانەغاز)  ئاستی وەبەرهێنانی زیادی کردووە
پێشت كۆمپانیای (دانەغاز)  ئاستی وەبەرهێنانی زیادی کردووە
بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
دواتر بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەمکردەوە
پەیوەندیدار