هۆکارەکانی نا جێگیری بەهای دۆلار ڕاگەیەندرا



ڕۆژی چوارشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هۆکارەکانی زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار و ناجێگری نرخەکەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەکەی ڕۆژنامەوانیدا هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ڕاگەیاند، “سەرباری هەموو ڕێکارەکان کە حکومەتی عێراقی و بانکی ناوەندی گرتویەتییەبەر، تا ئێستا بە شێوەیەکی کاتی توانراوە ڕێگە لە بردنە دەرەوەی دۆلار بگیرێت، ئێستا بازرگانییەکی زۆر هەیە کە نا یاسایین لە ڕیگەی دەروازە سنوورییەکانەوە ئەنجامدەدرێن، لە بازاڕێکی نافەرمی دۆلار دەکڕدرێت، هاوکات کۆمەڵێک بانک بەردەوام ئاڕاستەی دادگا دەکرێن و سزا دەدرێن، دەستیان لە سپیکردنەوەی پارە و بردنە دەرەوەی دۆلار هەیە و وایکردووە خواست لەسەر دۆلار زیاد بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە بەشێکی زۆر لە بازرگانەکان هەیە کە لە ڕێگەی هەژماری ئەلکترۆنی بانکی ناوەندی حەواڵەکانیان دانابەزێت و کێشەیان بۆ دروست دەبێت هەرچەندە بازرگانی ڕاستەقینە ئەنجامدەدەن، هەر بۆیە ناچارن لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دۆلار بکڕن بە نرخی نافەرمی بۆیە خواست لەسەر دۆلار زیاد دەکات و بەهۆیەوە بەهای دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

سۆران عومەر ئەوەشی خستەڕوو، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی دۆلار بەهۆی ترسەکانەوەیە لەوەی عێراق ببێتە بەشێک لە شەڕی غەززە و ئیسرائیل، هەروەها بەهۆی ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە عێراق، مەترسی ئەوە هەیە ئەمریکا بە دۆلار سزای ئابووری عێراق بدات، ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار.

ناوبراو ئاشکرای کرد، تا ئێستا بانکی ناوەندی لە کۆنترۆڵکردنی بەهای دۆلار سەرکەوتوو نەبووە، هاوکات جیاوزییەکی گەورە هەیە لە نێوان نرخی فەرمی و بازاڕی دۆلار، کە کۆمەڵێک بازرگان و بانک و بەرپرس سوودمەندن لە قازانجی ئەو جیاوازییە و نایانەوێت کەمی بکەنەوە.

سۆران عومەر لە کۆتایدا وتی، چارەنووسی حکومەتی ئێستای عێراق بەندە بە کۆنترۆڵ کردنی بەهای دۆلار، کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و لەگەڵ بازرگانییە نا یاساییەکان.

پرۆژەیەکی کارەبا بە گوژمەی 60 ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێکرا
پێشت پرۆژەیەکی کارەبا بە گوژمەی 60 ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێکرا
حکومەتی هەرێم داوای قەرزی دیکە لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ دابینکردنی مووچە
دواتر حکومەتی هەرێم داوای قەرزی دیکە لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ دابینکردنی مووچە
ەیوەندیدار