“ئەوەی لەگەڵ بلینکن لە عێراق ڕوویدا شەرمەزارییە”



ڕاوێژکارێکی پێشووی سەربازی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق ناچاربوو هێلەکێکی دژە فیشەک لەبەر بکات و ئەمەش “شەرمەزارییە”.

دۆگلاس ماکگریگۆر، ڕاوێژکاری پێشووی پنتاگۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق هێلەکی گولە نەبڕی پارێزەری لەبەردا بوو”.

وتیشی، بەتەواوی جێگەی شەرمەزارییە کە لە هەر بارودۆخێکدا وەزیری دەرەوەمان لە هەر شوێنێکی جیهان لە ژێر ئەم جۆرە هەڕەشەیە بێت و ڕەخنەی لە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و ئیدارەکەی گرت.

 

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا
پێشت تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا
ئەمڕۆ بەشێك لە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 10 وەردەگرن
دواتر ئەمڕۆ بەشێك لە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 10 وەردەگرن
ەیوەندیدار