نرخی دۆلار شكا

  • 6,233 بینین


دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، كە گەیشتە 167 هەزار دینار، ئەمڕۆ بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە و نزیكەی 3 هەزار دینار شكاوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد و ئێستا 100 دۆلار بە 164 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، دوێنێ‌ بەهای دۆلار گەیشتە 167 هەزار دینار و ئەوەش دڵەڕاوكێی لە بازاڕدا دروست كردبوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، كە نزیكەی 38 ملیۆن دۆلاری بە كاش بووە و ئەوەش كاریگەری لەسەر بەهای دۆلار دەبێت.

پەتایەكی “گەورە و كوشندە” بەرۆكی جیهان دەگرێت
پێشت پەتایەكی “گەورە و كوشندە” بەرۆكی جیهان دەگرێت
مامۆستایانی ناڕازی هەولێر دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە
دواتر مامۆستایانی ناڕازی هەولێر دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە
پەیوەندیدار