مامۆستایانی ناڕازی هەولێر دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزکردەوە


مامۆستایانی هەولێر رایدەگەیەنن، “بەیاننامەیەکی ناڕەزایی دژی دواکەوتنی مووچە و پلە بەرزکردنەوەمان بڵاودەکەینەوە”.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 7_ی تشرینی دووه‌می 2023 ژمارەیەک مامۆستای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، “دژی دواکەوتنی مووچە و پلە بەرزنەکردنەوەمان کاتژمێر چواری ئەمڕۆ، لە پارکی کانیاو، لە شەقامی کەسنەزان، بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان خوێندەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئەو مامۆستایانە ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان و پلەبەرزکردنەوەیان دەربڕی، هاوکات پشتیوانی خۆیان بۆ داواکانی مامۆستایانی سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەریان دووپاتکردەوە،

لەبارەی ئەوەی بۆچی وەک ئەو مامۆستایانە بایکۆت ناکە، ئەو مامۆستایانە رایانگەیاند، “ئیدارەدانی حکومەتی هەرێم تا ئەم ساتە دوو ئیدارەییە و لە سلێمانی و ناوچەکانی تر بەجۆرێکە و لە هەولێر و دەروبەری بەجۆرێکی ترە”.

ئەم ناڕەزایەتییە لە کاتێکدایە بایکۆت و ناڕەزایەتی مامۆستایان له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆش جارێکی دیکە خۆپیشاندان له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ و دامه‌زراندن و پلە بەرزکردنەوە لەو ناوچانە ئەمجامدرا.

دەقی بەیاننامەکە:

بەناوی خودای گەورەی میهرەبان
(مامۆستایانی هەولێر :رۆژانی داهاتو هەڵویستی جدیمان دەبێت)
مامۆستایان و مووچەخۆرانی سەربەرز .
ماوەی دەساڵە پڕۆسەی پەروەردە لە دۆخێکی ناجێگیر و ناڕێکدایە ، بەهۆکاری پێنەدانی شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران ، ئەمساڵیش وا بۆ دوومانگ دەچێت نیوەی مامۆستایانی هەرێم بایکۆتیان کردووە و نیوەکەی تریش بەنابەدڵی و دڵەڕاوکێیەوە لە پۆلەکان وانە دەڵێنەوە ، کە ئەمەش وایکردووە پڕۆسەی پەروەردە ئامانجی خۆی نەپێکی و ڕەنجەکان بەخەساربچن ، بۆیە وەک دەستەی مامۆستایانی ناڕازی هەولێر ، ئەو داواکارییانە دەخەنە ڕوو.
1ـ پشتگیری کردنی سەرجەم داواکارییەکانی مامۆستایانی گەرمیان و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و سلێمانی و شوێنەکانی تر.
2-دەسپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران.
3-دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.
4- دابەشکردنی مووچەی مانگانەکانی ٩ و ١٠.
لە کۆتاییشدا ڕایدەگەیەنین، کە پێویستە حکومەتی هەرێم چارەسەری خێرای ئەو قەیرانە بکات و پرۆسەی پەروەردە بخاتەوە سەر سکەی خۆی ، لە ئەنجامی بەردەوامبوونی حکومەت لە بێباکی و وەڵامنەدانە ، ئێمەش لەڕۆژانی داهاتوو هەڵوێستی جدیمان دەبێت.
مامۆستایانی ناڕازی هەولێر
نرخی دۆلار شكا
پێشت نرخی دۆلار شكا
گرووپێكی چەكدار بەرپرسیارێتی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی هەولێری ڕاگەیاند
دواتر گرووپێكی چەكدار بەرپرسیارێتی هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی هەولێری ڕاگەیاند
پەیوەندیدار