کۆمپانیایەک زەوی ژمارەیەک جوتیار داگیردەکرێت



بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کۆمپانیایەک لە سنووری شاری سلێمانی شۆفڵی داوە لە زەویی کشتوکاڵی هاووڵاتیان لە نێوان ووڵوبە و شێخ عەباس، خاوەنی زەوییەکان لێی ئاگادار نەکراونەتەوە.

خاوەن زەوییەوەکان ئاماژەیان بەوەکرد، ئەمڕۆ کۆمپانیایەک هاتووە شۆفڵی داوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان کە دەکەوێتە نێوان ووڵوبە و شێخ عەباس، جوتیاران ساڵانە گەنمێکی زۆری تێدا دەڕوێنن، ئێستا زیانێکی زۆری ئابووریان بەرکەوتووە و ڕازی نابن بەوەی کۆمپانیایەک لێیان داگیربکات.

زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕووبەرەکەی بە نزیکەیی هەزار دۆنم دەبێت، جوتیاران گەنم و جۆی تێدا دەڕوێنن، بە وتەی خەڵکی ناوچەکە بەهاکەی بە نزیکەیی نرخی ٣ ملیۆن دۆلار دەبێت،  لە ساڵانی ١٩٧٠ کانەوە زەوییەکانیان لە باو و باپیرانیانەوە بۆ ماوەتەوە، گرێبەستی کشتوکاڵی هەیە.

 

 

پەروەردەی سلێمانی 145 مامۆستا ئاگادار دەکاتەوە
پێشت پەروەردەی سلێمانی 145 مامۆستا ئاگادار دەکاتەوە
بەرزی بەهای دۆلار ترسی بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە
دواتر بەرزی بەهای دۆلار ترسی بۆ هاووڵاتیان دروستکردووە
ەیوەندیدار