ئۆتۆمبێلێکی بانک بە مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانییەوە وەرگەڕا



ئۆتۆمبێلێکی بانکی هەرێم لە کاتی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ سلێمانی وەرگەڕا.

میدیای فەرمی یەکێتی و گۆڕان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر ڕێگای كۆیە-دوكان ئۆتۆمبێلێكی بانكی هەرێم وەرگەڕا كە مووچەی فەرمانبەرانی بۆ سلێمانی گواستووەتەوە.

ئاماژەش دراوە بەوەی دوو کەس لە ڕووداوەکەدا بریندار بوون، بەڵام وەزارەتی دارایی و بانکی هەرێم هیچ زانیارییەكیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ مووچەی دوو وەزارەت و 12 بەڕێوەبەرایەتی دابەش کرا.

ئەو شۆفێرەی لە هاووڵاتییەکی دا و هەڵات، دەستگیرکرا
پێشت ئەو شۆفێرەی لە هاووڵاتییەکی دا و هەڵات، دەستگیرکرا
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
دواتر مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار