مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، مامۆستایان و وانەبێژان لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و بە ڕێپێوان بەرەو دادگای سلێمانی بەڕێکەوتن.

خۆپیشاندانی بەرفراوانی مامۆستایان و وانەبێژان لە کاتێکدایە کە دوینێ مووچەی مانگی ئاب دابەشکرا، بەڵام ئەمڕۆ مامۆستایان، وانەبێژان و فەرمانبەران بە هەمان گڕوتینەوە بەردەوامن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی، ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، “سازش لەسەر ماف و داواکارییەکانمان ناکەین، بەردەوامی بە بایکۆت و ناڕەزایەتییەکانمان دەدەین، جەخت لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان و چارەسەری ڕیشەیی گرفتەکانمان دەکەینەوە”.

داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران چەند خاڵێک لە خۆدەگرێت، دابەشکردنی مووچە ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ و ١٠، ڕێککردنەوەی دابەشکردنی مووچە مانگانە لە کاتی خۆیدا هەروەها دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکان.

 

 

ئۆتۆمبێلێکی بانک بە مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانییەوە وەرگەڕا
پێشت ئۆتۆمبێلێکی بانک بە مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانییەوە وەرگەڕا
دژە تیرۆری کوردستان زانیاری دەربارەی هێرشی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان بڵاوکردەوە
دواتر دژە تیرۆری کوردستان زانیاری دەربارەی هێرشی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار