دژە تیرۆری کوردستان زانیاری دەربارەی هێرشی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان بڵاوکردەوە



دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە دوو کاتی جیادا هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە هەولێر.

دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

ڕوونیشیکردوە هەردوو درۆنەکە لە ئاسماندا تەقێندرانەوە.

دژە تیرۆری کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە هەر بەیانیی ئەمڕۆ لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بەنەتەقیوی کەوتە خوارەوە.

پێشتر میدیای حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
پێشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
“هەردوو حزبی دەسەڵات بەرپرسیارن لە دەرئەنجامەکانی بایکۆت”
دواتر “هەردوو حزبی دەسەڵات بەرپرسیارن لە دەرئەنجامەکانی بایکۆت”
ەیوەندیدار