كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی پێشمەرگە ڕاگەیەنرا



وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، مووچەی مانگی ١٠ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون بۆ دابەشكردنی مووچە.

ڕاشیگەیاندووە، بانکەکانیان ئاگادارکردوونەتەوە، ڕۆژی چوار شەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠٢٣ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پێشت خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
لە هەرێم چەند فەتوایەك دەربارەی نوێژ دەركرا
دواتر لە هەرێم چەند فەتوایەك دەربارەی نوێژ دەركرا
ەیوەندیدار