خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا



سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیكەی دوو مانگ بەسەر بایكۆتی مامۆستایان بۆ هۆڵەكانی خوێندن و داواكاری وەزارەتی پەروەردە و سەرۆكایەتی هەرێم بۆ شكاندنی بایكۆت، بەڵام بایكۆتی مامۆستایان بەردەوامە و سبەینێ‌ خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدرێت لەژێر ناونیشانی “هەفتەی خۆڕاگری و كۆڵنەدان”.

دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە بەیاننامەیەكدا جەختیان لە بەردەوامی بایكۆت كردۆتەوە و بڕیاریاندا، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 7ی 11ی 2023 لە كاتژمێر 10ی بەیانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و داواش لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەولێر و دهۆك دەكەن بچنە پاڵ ناڕەزایەتییەكانیان.

دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، خۆپیشاندانی سبەینێ‌ بە “خۆپیشاندانی سەرتاسەری هەفتەی خۆڕاگری و كۆڵنەدان” وەسف دەكەن و داواش لە سەرجەم فەرمانبەران و كاسبكاران و كەسوكاری خوێندكاران دەكەن بچنە پاڵ خۆپیشاندەران.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر، مامۆستا عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، “کات ماوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و حکومەت دەتوانێت لەداهاتی ناوخۆ مووچەیەک بداتە مامۆستایان”.

سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ دوو شەممە 6ی 11ی 2023 مووچەی مانگی 8ی مامۆستایان دابەشكرا، بەڵام مامۆستایان چەند مەرجێكیان داناوە بۆ شكاندنی بایكۆت و كردنەوەی هۆڵەكانی خوێندن و دەڵێن: دەسەڵاتی کوردی چارەسەری خێراتان ئەوێت تا دەوام بکرێتەوە زۆرئاسانە و دەتوان ئەو کارە بکەن:
١ــ پێدانی دوو مووچە.
٢ــ دەست پێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بێ مەرج، کە دەتوانن ئەو کارە بکەن، کە لەدەسەڵاتی خۆتاندایە و بێ هیچ یاسایەک وەستاندوتانە.
٣ـ بەڵێندان بەدامەزڕاندنی وانەبێژان لەسەرەتای ساڵی داهاتوو تا لە وەرزی دووەم بایکۆت نەکرێتەوە.
4- لەكاتی هەمواری یاسای بودجە ڕازی ببن بەوەی مووچەی مووچەخۆران و مامۆستایان بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق و بانکە عێراقییەکان.

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە رووباری خازردا خنکا
پێشت منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە رووباری خازردا خنکا
كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی پێشمەرگە ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی پێشمەرگە ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار