لە هەرێم چەند فەتوایەك دەربارەی نوێژ دەركرا



ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم چەند فەتوایەك دەربارەی ڕوكن و مەرج و سوننەتەكانی نوێژ و هەروەها پێشنوێژی مامۆستایانی ئایینی دەركرد.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم لە فەتواكەیدا، كە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم گشتاندنی پێ‌ كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، دەبێت لە نوێژی بەیانیاندا نزای قنوت بخوێنرێت و ئەگەر ئیمام لەبیری كرد سوننەتە سوجدەی سەهو ببرێت و هەروەها دەبێت ئیمام لەكاتی پێشنوێژیدا بۆ هەر ڕكاتێك، كە سورەتی “الفاتیحە” دەخوێنێت دەبێت (بسم الله الرحمن الرحیم) بە دەنگی بەرز بخوێنێت، چونكە یەكێكە لە ئایەتەكانی سورەتەكە.

هەر لە فەتواكەدا هاتووە، “لە ڕۆژانی هەرینیدا دوو بانگ بدرێت، كە بانگی یەكەمی نوێژی هەینی سوننەتێكی كارپێكراو بووە و دوای دوو ڕكات سوننەت بانگی نیوەڕۆ بدرێت و هەروەها دوعای (الوسیلە) سوننەتە و ئیمام دەبێت دوای بانگ و قامەت و پێش نوێژ بیخوێنێت بە دەنگی بەرز”.

سەبارەت بە كۆكردنەوەی نوێژەكان بەهۆی بارانەوە (جمع و قصر) لە فەتواكەدا هاتووە، “زۆر ئەستەمە لە ئێستادا مەرجەكانی بێنەدی، بۆیە ناكرێت پێشنوێژ و ئیمام لە مزگەوتەكەی بەهۆی بارانەوە بڕیاری كۆكردنەوەی نوێژەكان بدات و ژمارەیەك لە مزگەوتەكان نوێژەكانی عەسر و عیشا-یان تێدا نەكرێت”.

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی پێشمەرگە ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی پێشمەرگە ڕاگەیەنرا
بەشەخۆراكی بەشێكی زۆری هاووڵاتیان بڕدرا
دواتر بەشەخۆراكی بەشێكی زۆری هاووڵاتیان بڕدرا
ەیوەندیدار