بە وتەیەکی عومەری کوڕی خەتاب، پشتیوانی لە فەلەستین دەکرێت



هێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە توندی بەردەوامی هەیە، پشتیوانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ ئیسرائیل بەردەوامە کە بەرەو ئاستی تاوانەکانی جەنگ بەرز دەبێتەوە.

هاوکات پشتیوانییەکان لە دۆزی فەلەستین بەردەوامی هەیە، بەتایبەتی لە یاریگایەکی عەرەبی لەلایەن هاندەرانی ئەهلی بنغازی لیبیایی نمایشکرا، کە پەیامی ڕوونیان بۆ پشتیوانی لە فەلەستین نارد.

 

گەڕانەوە بۆ ئایین… بۆ ئەوەی فەلەستین بگەڕێتەوە

شەممەی ڕابردوو یانەی ئەنوار لە ڕکابەرییەکانی خولی نایابی لیبیا میوانداری یانەی ئەهلی بنغازی کرد، ئەهلی بنغازی بە پێنج گۆڵ سەرکەوتنیان تۆمارکرد و نمایشێکی نایابیان کرد، بەڵام ئەو سەرکەوتنە فراوانە سەرنجی جەماوەری لانەبرد لەسەر ئەو پەیامە سیاسییەکی کە هەڵگری سروشتێکی ئاینی ڕوون بوو.

هەوادارانی ئەهلی بنغازی لافیتەیەکی گەورەیان بە ناوی “تیفۆ” بەرزکردەوە کە لەسەری نووسرابوو: “گەڕانەوە بۆ ئایین… بۆ ئەوەی فەلەستین بگەڕێتەوە”، تەنها ئەوە نا بەڵکو جەماوەر وتە بەناوبانگەکەی عومەری کوڕی خەتابیشیان نووسیوە، کە تیایدا دەڵێت: “ئێمە گەلێکین کە خودا لە ڕێگەی ئیسلامەوە شکۆمەندی کردووین، هەرچەندە لە هەر شتێکی تردا بەدوای شکۆمەندیدا بگەڕێین، خودا زەلیل ماندەکات.”

هاوکات ئەمە یەکەمینجار نییە کە هەوادارانی بنغازی بە مانای سیاسی بەرز پەیام دەنێرن.

 

تیفۆی مێژوویی

هەفتەیەک لەمەوبەر ئەمڕۆ هەمان هەواداران نمایشێکی گەورەیان پێشکەش کرد کە بینەرانی عەرەبی و جیهانی سەرسام کرد، شەش کەسایەتی خاوەن مێژووی خەبات لە جیهانی عەرەبیدا بەتایبەتی لە ڕزگاربوون لە کۆلۆنیالیزم، لەلایەن هاندەرانی ئەهلی بنغازییەوە کێشربووان.

قارەمانەکانی “تیفۆ” بریتین لە، عومەر ئەلموختار، عەبدولکەریم ئەلخەتابی، میسباح ئەلجەربو، عەبدولقادر جەزائیری، سوڵتان ئەلعەترەش، سەعد زەغلول.

موجاهید عومەر ئەلموختاری لیبیا، یەکێکە لە بەناوبانگترین قارەمانەکانی عەرەب و موسڵمان، زیاتر لە ٢٠ ساڵ شەڕی کۆلۆنیالیزمی ئیتالیا دەکات، لە کاتێکدا عەبدولکەریم ئەلخەتابی یەکێک بوو لە سەرکردە بەناوبانگەکانی بەرخۆدانی مەغریب لە دژی کۆلۆنیالیزمی ئیسپانی و فەرەنسا.

عەبدولقادر ئەلجەزائیری، ئەو سەرکردەیەی سیاسی و سەربازی کە سەرکردایەتی بەرخۆدانی جەماوەری دەکرد لە دژی کۆلۆنیالیزمی فەرەنسی بۆ جەزائیر، هەروەها سوڵتان ئەلعەترەش کە فەرماندەی گشتی شۆڕشی گەورەی سوریا بوو لە دژی کۆلۆنیالیستەکانی فەرەنسی لە چارەکی یەکەمی سەدەی ڕابردوو، لە میسرەوە جەماوەری لیبیا سەعد زەغلولی سەرکردەی شۆڕشی ١٩١٩ و یەکێک لە سەرکردە مێژووییەکانی میسریان هەڵبژارد.

کەرتی غەززە شاهیدی هێرشە توندەکانی ئیسرائیلە لە ڕێگەی ئاسمانی، وشکانی و دەریاوە، هێزەکانی داگیرکەریش خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێتیان لە کەرتی گەمارۆدراو  پچڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلەوە ژمارەی شەهیدان بۆ نۆ هەزار و ٧٧٠ شەهید بەرزبووەتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، ٪٧٠ی قوربانییەکان ژن و منداڵن.

دوو تۆمه‌تباری داواکراو ده‌ستگیركران
پێشت دوو تۆمه‌تباری داواکراو ده‌ستگیركران
ڕووسیا سێیەکی بەرهەمهێنانی ئەڵماسی جیهانی کۆنترۆڵ کردووە
دواتر ڕووسیا سێیەکی بەرهەمهێنانی ئەڵماسی جیهانی کۆنترۆڵ کردووە
ەیوەندیدار