دوو تۆمه‌تباری داواکراو ده‌ستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی ٤٠٦ داواكراو بوون.

پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پاش بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ولێره‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بە دواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقه‌وه‌ تۆمه‌تباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له ‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ كه‌ به‌یه‌كێك له ‌تۆمه‌تباره‌كان بووه‌، ئێستا تۆمەتباران (ب، م، ب – ش، ب، أ) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون ‌و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێنەوە، هاوکات یەکێک لەتۆمەتبارەکان سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمارکراوە و بە بڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی ٤٢٢ لە یاسای سزادان لەلایەن دادگاوە داواکراوە.

دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا بڵاوکردەوە
پێت دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا بڵاوکردەوە
بە وتەیەکی عومەری کوڕی خەتاب، پشتیوانی لە فەلەستین دەکرێت
دوات بە وتەیەکی عومەری کوڕی خەتاب، پشتیوانی لە فەلەستین دەکرێت
پەیوەندیدر