تورکیا ناوی ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات بە تورکی



تورکیا ناوی بەشێك لەو ناوچانەی کردووە بە تورکی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان داگیری کردوون و لە ناوجەرگەی عەفرینیشدا دوو فولکەی ناو ناوە ئەتاتورك و ئەردۆغان.

دوای ئەوە تورکیا لە 2018دا عەفرین و چەند ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانی داگیرکرد، دەستی کرد بە گۆڕینی پێکهاتەی ئەو ناوچانە و ئاوارەکردنی کورد.

تورکیا هەر بەوەوە نەوەستاوە و ناوی چەند گوند و گۆڕەپانێکیشی لە کوردییەوە کردووە بە تورکی.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، تەنها لە سنووری ناحیەی بلبلەی عەفرین ناوی حەوت گوندی کوردی کردووە بە تورکی.

ڕوونیشیکردەوە کە لە شاری عەفرینیش ناوی سێ گۆڕەپان و فولکەی بەم شێوەیە لە کوردییەوە گۆڕیوە بۆ تورکی:

گۆڕەپانی ئازادی – گۆڕەپانی ئەتاتورك

فولکەی نیشتمانیی – فولکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

فولکەی کاوەی ئاسنگەر – فولکەی چڵە زەیتون، ئەمەش ناوی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە بۆ داگیرکردنی عەفرین و گرێ سپی ئەنجام درا.

لە ئەمریکاوە ڕۆڵی “جۆ بایدن” شەرمەزار دەکرێت
پێشت لە ئەمریکاوە ڕۆڵی “جۆ بایدن” شەرمەزار دەکرێت
“بایکۆت ئەرکێکی زانستی و ئەخلاقییە”
دواتر “بایکۆت ئەرکێکی زانستی و ئەخلاقییە”
ەیوەندیدار