“بایکۆت ئەرکێکی زانستی و ئەخلاقییە”



ڕۆژی یەکشەممە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی لە بەردەم کەپمی نوێی زانکۆ گردبوونەوەیەکی ناڕازیان ئەنجامدا، بڕیارە بە ڕێپێوان تا بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا بڕۆن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “بایکۆت ئەرکێکی زانستی و ئەخلاقییە بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی دارایی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران، بەردەوامیدان پڕۆسەی خوێندن بە کەمکوڕتی و نەبوونی پێداویستییە زانستییەکانی خوێندن زیانگەیاندنی بە ئەنقەستە بە داهاتووی خوێندکاران، هەروەها مەترسییەکان بۆ ئایندە زیاتر دەکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، “بەردەوامدەبین لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن تا دڵنیا دەبینەوە لە توانا داراییەکان و فەراهەمکردنی پێداویستییەکانی فێرکردن، لەگەڵ چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە لە خەباتە مەدەنییەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان”.

هاوکات ژمارەیەک لە کۆلێژەکان لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستیان بە خوێندن کردووەتەوە، بەڵام بە تەواوی خوێندکاران ئامادە نەبوون و هۆڵەکانی خوێندن بەتەواوی ئامادەنەکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و ئەمڕۆیان بە “یەکشەمەی کۆڵنەدان و بەردەوامیدان” ناوبرد.

 

تورکیا ناوی ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات بە تورکی
پێشت تورکیا ناوی ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات بە تورکی
کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا گەیشتنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دواتر کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا گەیشتنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ەیوەندیدار