بەڤیدیۆ: بنزیما گەیشتە هەولێر و پێشوازی لێکرا



ئەستێرەی دیاری فەرەنسی و یانەی ئیتیحادی سعودی کەریم بنزیما گەیشتە هەولێری پایتەختی کوردستان و لەلایەن ئومێد خۆشناوەوە پێشوازی لێکرا.

ئێوارەی رۆژی شەممە، کەریم بنزیما، خاوەنی باڵۆن دۆری ساڵی رابردوو، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و هێرشبەری ئێستای یانەی ئیتیحادی سعودیە، بۆ ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی قوە جەوییە  لە خولی یانە پالەوانەکانی ئاسیا گەیشتە هەولێر.

شاندی یانە سعودییەکە لەلایەن بەرپرسانی وەرزشیی کوردستان و یانەی جەوییەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا و هاندەران بۆ پێشوای بنزیما ئامادەبوون و وێنەیان لەگەڵ گرت.

یانەی ئیتیحادی سعودی و پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی سعودییە، لە رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا، لە کۆمەڵەی سێیەم یارییدەکات، یانەکە بە 9 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەیە و جەوییە لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیە بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ.

رۆژی دووشەممە کاژێر 15:00 لە یاریگەی فرانسۆ هەریری، هەردوو یانەی قوە جەوییە و ئیتیحاد لە گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، کەریم بنزیما و ئێنگۆلۆ کانتێ لەگەڵ یانە سعودییەکەن و بەشداری لە یارییەکەدا دەکەن.

شەڕی غەززە، ئەمریكا دەكات بە دوو بەشەوە
پێشت شەڕی غەززە، ئەمریكا دەكات بە دوو بەشەوە
سەرۆكی پێشووی غینیا لە زیندان ڕفێنرا
دواتر سەرۆكی پێشووی غینیا لە زیندان ڕفێنرا
ەیوەندیدار