سەرۆكی پێشووی غینیا لە زیندان ڕفێنرا



ئاژانس (فرانس پرێس) لە زاری شایەتحاڵەکانەوە ڕایگەیاندووە، لە ناوەندی پایتەختی غینیا “كۆناكری” دەنگی تەقەیەكی زۆر دەبیسترێت و هێزە ئەمنییەکان ڕێگاکانیان داخستووە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە “گرووپێکی چەکدار سەرۆکی پێشوو، موسا دادیس کامارا-یان لە زیندانەوە ڕفاندووە”.

تا ئێستا بە فەرمی هۆکاری پشت تەقەکردنە ئاشكرانەكراوە لەم شارەی ڕۆژئاوای ئەفریقا، کە لە ئەیلوولی ٢٠٢١ەوە لەلایەن كۆڵۆنێڵ (مامادی دۆمبۆیا) بەڕێوەدەبرێت، کە بە کودەتایەکی چەکداری سەرۆکی مەدەنی (ئەلفا کۆندێی) لەکارخست.

غینیا، کە لە دوای سەربەخۆیی لە فەرەنسا لە مێژووی خۆیدا شایەتی نائارامییەکی زۆر بووە، شایەتحاڵی دادگایی کردنی (دادیس کامارا)یە کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە دانیشتنەکان دەستیپێکردووە و لە ناوەندی پایتەخت دەستبەسەرە.

دانیشتوویەکی ناوچەکە، کە بە هۆکاری ئەمنی داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، وتی: “لە گەڕەکی کەلوم تەقەکردنێكی زۆر هەیە” لەكاتێكدا ئەو گەڕەكەی شار بە ناوەندی سیاسی و ئیداریی پایتەخت دادەنرێت.

بازرگانێک، کە داوای کردووە ناوی نەهێنرێت، گێڕایەوە: “لە بەیانییەوە چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە ناوەندی شار قەدەغە کراوە.”

کودەتاکەی 5ی ئەیلولی 2021 یەکێک بوو لە زنجیرەیەک کودەتا یان هەوڵی کودەتا، کە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا تۆمار کرا لە دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات لەلایەن هێزی سەربازییەوە لە (مالی) لە ئابی 2020.

بەڤیدیۆ: بنزیما گەیشتە هەولێر و پێشوازی لێکرا
پێشت بەڤیدیۆ: بنزیما گەیشتە هەولێر و پێشوازی لێکرا
تورکیا باڵوێزی خۆی لە ئیسرائیل کشانەوە
دواتر تورکیا باڵوێزی خۆی لە ئیسرائیل کشانەوە
ەیوەندیدار