زەیتی زەیتونی سوریا لەلایەن تورکیاوە دەدزرێت و لە ئاستی جیهانیدا هەناردە دەکرێت



ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا دەوڵەمەندە بە بەرهەمی زەیتی زەیتون، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە هاووڵاتیانی ناتوانن سوودی لێببینن، چونکە تورکیا هەناردەی دەکات و ناوبانگەکەی بۆخۆی قۆرخ کردووە.

فادی نەجم، کەسێکی ئاوارەیە لە دەشتی ئەلغاب لە ڕۆژئاوای حەما و لە ئیدلب نیشتەجێیە، تەمەنی پەنجا ساڵە، ئەمساڵ ناتوانێت زەیتی زەیتون بۆ ماڵەکەی دابین بکات، سەرەڕای ئەوەی دەیان ساڵە خووی بە کڕینیەوە گرتووە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بەرزی نرخی زەیتی زەیتونەوە ئەمساڵ توانای کڕینیم نیە، نرخی یەک دەبەی ١٦ کیلۆیی ٨٠ دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند، ئەمەش نرخێکی پێوانەییە لە هەرێمێکدا کە بە بەرهەمدارترین لە سەرانسەری وڵات دادەنرێت.

نرخی زەیتی زەیتون لەمساڵدا لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا بەرزترین ئاستە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، بەو پێیەی دوو مانگ لەمەوبەر گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و سەد دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند.

نرخی دەبەیەکی دوو هێندە زیاترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئەمەش لە ئەنجامی هەناردەکردنی بۆ تورکیا و بە قاچاخ بردنی بۆ ناوچەکانی دراوسێ.

فادی نەجم، بە سایتی “نۆرس پرێس” ی ڕاگەیاند، زۆر خێزان دەناسم کە داهاتیان سنووردارە و لە ساڵانی ڕابردوودا زەیتی زەیتونیان دەکڕی بۆ ئەوەی زەیت و زەعتەر بخۆن، بەڵام ئەمساڵ خێزانەکان توانای کڕینیان نەماوە و ناچار دەبن بگەڕێنەوە بۆ کڕینی زەیتەکانی دیکە.

حەسان زەواوی، خاوەنی کارگەیەکی زەیتی زەیتون لە ئیدلب، هۆکاری زیادبوونی نرخەکەی گەڕاندەوە بۆ هەناردەکردنی زەیتون بۆ تورکیا و بە قاچاخ بردنی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریا.

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، بەرهەمی زەیتون لە بەرهەمدارترین وڵاتانی جیهان، وەک ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تونس و وڵاتانی دیکە، بەر پەتایەک کەوتووە، بووەتە هۆی ئەوەی بە ڕێژەی زیاتر لە ٪٧٠ زیانی پێ بگات، ئەمەش مانای وایە کە بەرهەمهێنانی زەیت بە ڕێژەیەکی زۆر کەمیکردووە لەو وڵاتانەی کە هەناردەیان بۆ ناوچە جیاوازەکانی جیهان دەکرد.

حەسان زەواوی، ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا سوودی لەم دەرفەتە وەرگرتووە، لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە دەستیکرد بە کڕینی زەیتی زەیتون بە نرخێکی زۆر لەو بازرگانانەی کە لە شارەکانی ئیدلب و عەفرینن.

هەناردەکردنی زەیتی زەیتون بە شێوەیەکی بەرچاو دەستی پێکرد و خواست لەسەری لە ناوچەکەدا زیادیکرد، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان، چەند مانگێک پێش ئێستا نرخی دەبەیەکی لە ٤٠ دۆلاری ئەمریکییەوە بۆ زیاتر لە ١٠٠ دۆلار بەرزبووەوە، دواتر لەگەڵ دەستپێکی وەرزدا دابەزی بۆ نزیکەی ٨٥ دۆلار، ئەمەش ژمارەیەکی خەیاڵییە.

حەسان زەواوی جەختی لەوەکردووە، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ناتوانن هەناردەکردنی زەیتی زەیتون بۆ تورکیا ڕابگرن، ئەم هەڵسوکەوتەی تورکیا ئەو واقیعەیە کە لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر ناوچەکە دەبێت، کە پێشتر لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەهۆی کوالێتی بەرزی زەیتەکەیەوە بەناوبانگ بوو، لە داهاتوودا ئەو ناوبانگە بۆ تورکیا دەگوازرێتەوە”.

ڕامی حەلەبی، لە کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی زەیتی تورکیا کاردەکات و وتی، “کۆمپانیاکە ڕۆژانە بڕێکی زۆر زەیتی زەیتون لە ئیدلیب و عەفرینەوە ھاوردە دەکات، دواتر دەیفرۆشێت کە دەستەواژەی “دروستکراوی تورکیا”ی لەسەر نوسراوە”.

بەهای دۆلار گەیشتەوە ئاستێكی بەرز
پێشت بەهای دۆلار گەیشتەوە ئاستێكی بەرز
“پڕۆژەی هەژماری من شکست دەهێنێت”
دواتر “پڕۆژەی هەژماری من شکست دەهێنێت”
ەیوەندیدار