حزبوڵا پێنج پێگەی ئیسرائیلی بەئامانج گرت



ئەمڕۆ شەممە، حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند، لەڕیگەی مووشەکەوە پێنج پێگەی ئیسرائیلیان لەسەر سنوور بۆردومان کردووە و زیانیان بە سوپای ئیسرائیل گەیاندووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا حزبوڵای لوبنان ئاماژەی بەوەکردووە، بەرەی بەرگری ئیسلامی لوبنانی ڕایگەیاند پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە هێزەکانیان لەڕێگەی مووشەکەوە چەند پێگەیەکی سەربازی سوپای ئیسرائیلیان بۆردومان کردووە.

باسی لەوەکردووەم ئەو پێگانەی بۆردومان کارون بریتین لە، جل العەلام، جرداح، حەدەب البستان و مالکیە و متلەحەن. دەشڵێت مووشەکەکان بووە بەهۆی زیانگەیاندن  و تێکشاکاندنی ئامێرەکانیان.

لایخۆیەوە سوپای ئیسرائیل باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ شەممە دوو کۆمەڵەیان لەخاکی لوبنان بە ئامانجگرتووە کە هەوڵیانداوە مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل بکەن، دەشڵێت، توانیومانە لە هێرشەکاندا خاڵێکی چاودێری حزبوڵا تێک بشكێنن.

لەسەر دۆسییەی دزینی ٧ ملیار دینار کەسێک دەستگیرکرا
پێشت لەسەر دۆسییەی دزینی ٧ ملیار دینار کەسێک دەستگیرکرا
کازم ساهیر بەرهەمێک بە زمانی ئینگلیزی تۆمار دەکات
دواتر کازم ساهیر بەرهەمێک بە زمانی ئینگلیزی تۆمار دەکات
ەیوەندیدار