ئاماری ڕووداوی ئاگرەکەی ئێران ڕاگەیەندرا

  • 1,349 بینین


بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوەندێکی چاکسازیی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە شاری لنگرود لە باکووری ئێران، 32 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران IRNA بڵاویکردەوە ، ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە ناوەندی چارەسەری ئالوودەبوانی ماددەی هۆشبەر کەوتووەتەوە کە دەکەوێتە شاری لنگرودی سەربە ویلایەتی گەیلان لە کەناری دەریای قەزوین.

ناوەندەکە کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێت، بەهۆی ئەو ڕووداوەوە تیایدا 32 کەس گیانی لەدەستداوە و 16 کەسیش برینداربوون کە برینی چواریان سەختە.

محەممەد جەلایی، جێگری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی قائیمقامی گەیلان، بڵاوی کردوەتەوە: ئاگرەکە لە کاتژمێر ٥:٤٥ بەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندێکی تایبەتی چارەسەرکردنی ئالودەبوان بە ماددەی هۆشبەر لە شاری لەنگرۆد ڕووی داوە و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە کراوە.

نێچیرڤان بارزانی لە پاریسەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت نێچیرڤان بارزانی لە پاریسەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
کرێکارە فەڵەستینییەکان گەڕانەوە بۆ غەززە
دواتر کرێکارە فەڵەستینییەکان گەڕانەوە بۆ غەززە
پەیوەندیدار