میسر ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی حەوت هەزار بیانی لە غەززە



ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ  وەرگرتنی زیاتر لە حەوت هەزار بیانی کە خاوەنی ڕەگەزنامەی زیاتر لە ٦٠ وڵاتن.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی میسرییەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ٧٦ فەلەستینی بریندار و ٣٣٥ کەسی بیانی لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفحەوە هاتوونەتە میسر، کە تاکە دەروازەی وشکانییە بۆ کەرتی غەززە کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدا نییە.

دەیان ئەمبولانسی میسری چاوەڕێی پێشوازیکردن لە گروپی برینداری فەلەستینی دەکەن لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفحەوە، ئەمە جگە لەوەی پێشوازیی لە بەشی دووەمی هاووڵاتیانی بیانی دەکەن، کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە غەززە گیریان خواردووە.

دەسەڵاتی گشتیی پەڕینەوە لە غەززە ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی میسر ئاگاداریان کردوونەتەوە لە کردنەوەی دەروازەی ڕەفح، بۆ ئەوەی کۆمەڵێکی نوێی بیانییەکان بڕۆنە دەرەوەی غەززە، هەروەها لیستێکی ناو و پاسپۆرتی نزیکەی ٦٠٠ کەسی بڵاوکردەوە کە چاوەڕێی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پەڕینەوەن بۆ میسر بۆئەوەی بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێنەوە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هاووڵاتییە بیانییەکان خاوەن پاسپۆرتی وڵاتانی ئوسترالیا، نەمسا، بولگاریا، کۆماری چیک، فینلاند، ئەندەنوسیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئوردن، بەریتانیا و ئەمریکا بوون.

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ڕایگەیاندووە، نزیکەی ٧٥٠٠ خاوەن پاسپۆرتی بیانی لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەدا کەرتی غەززە بەجێدەهێڵن.

کێن ئەوانەی نابێت سیر بخۆن؟
پێشت کێن ئەوانەی نابێت سیر بخۆن؟
١٨ سەربازی ئیسرائیل کوژران و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە ٣٣٢ سەرباز
دواتر ١٨ سەربازی ئیسرائیل کوژران و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە ٣٣٢ سەرباز
ەیوەندیدار