ئوردن بۆ هاوڵاتیانی :”سەردانی لوبنان مەکەن”



ئەمڕۆ جوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە ڕاگەیەنراوێکدا هاولاتیانی ئەو وڵاتە ئاگادار دەکاتەوە لەم کاتەدا سەردانی لوبنان نەکەن مەگەر زۆر ناچار نەبن و حاڵەتێکی زۆر پێویست نەبێ.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، سوورین لەسەر پاراستنی گیانی ئوردنییەکانی دەرەوەی وڵات و بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، دەشلێت، وەزارەت هاوڵاتیانی ئوردن ئاگادار دەکاتەوە خۆیان بەدوور بگرن لە سەفەرکردن بۆ وڵاتی لوبنان لەم کاتەدا مەگەر ناچاربن ئەو سەفەرە ئەنجام بدەن.

سوفیان قەزا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن باسی لەوەکردووە، دەرکردنی ئەم ڕاگەیەنراوە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی دۆخی ناسەقامگیری لوبنان لەلایەن دامو دەزگا فەرمییەکانی دەوڵەتەوە. وتیشی، پێویستە لەسەر هاوڵاتیانی ئوردن کە لە لوبنانن سەردانی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە لوبنان بکەن و زانیاری دەربارەی شوێنی نیشتەجێبوونیان بدەن و داوای هاوکاری بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حزوڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل لە سنوورەکانی نێوانیان پەرە دەسێنێت و ڕووی لە گرژی و ئاڵۆزی زیاتر کردووە و ڕۆژانە مووشەک ئاڕاستەی یەکتر دەکەن دوای ئەوەی شەڕی نێوان بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی و سوپای ئیسرائیل لە حەوتی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە دەستی پێکرد.

بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریكا كۆبوونەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریكا كۆبوونەوە
کۆریای باکوور پاڵپشتی دەوڵەتێک بۆ فەلەستینییەکان دەکات
دواتر کۆریای باکوور پاڵپشتی دەوڵەتێک بۆ فەلەستینییەکان دەکات
ەیوەندیدار